AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٢٦ ٠٩:٠٠

بە شێوەی داهێنانی لێکۆڵەرانی ئێرانی؛

هۆشی دەستکرد لەبری پزیشکەکان گرێی مێشک دەناسێتەوە

هۆشی دەستکرد لەبری پزیشکەکان گرێی مێشک دەناسێتەوە

گرووپێک لە لێکۆڵەرانی ئێرانی شێوەیەکیان بۆ ناسینەوەی گرێی مێشکی بە یارمتی هۆشی دەستکرد بەکارهێناوە کە پێوەندی نێوان شوێنە گرێیەکە و ئەگەری زیندوو مانەوەی کەسەکە نیشان دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە دەیەکانی دواییدا پێشکەوتنی بەرچاو لە بواری ناسینەوە لە پزیشکی و شێوەکانی دەرمان دروست بووە. سەرەڕای ئەوە هێشتا ڕێگا بۆ پێشکەوتن لە شێوەکانی کۆنترۆڵی نەخۆشینە جیاوازەکان بەتایبەتی شێرپەنجە هەیە. ناسینەوەی خێرای شێرپەنجە هەنگاوێکی گرینگ لە دەرمانی کاریگەری ئەو نەخۆشینەیە چونکوو بەختی زیندوو مانەوە کەسە تووشبووەکە دیاری دەکات.

لە نێو جۆرەکانی شێرپەنجە گلیۆما گرینگایەتی زۆری هەیە چونکوو زیاترین جۆرە گرێی مێشکی هەیە و ئاستی هێرشبەری جیاوازی هەیە کە تا ئێستا بە ئێم ئاڕ ئای شوێنەکەی دیاری کراوە.

لە هەمان پێوەندیدا چەند لێکۆڵەری ئێرانی لە ناوخۆ و دەرەوە توانیویانە لە ڕێگای هۆشی دەستکردەوە ڕێگایەک بۆ ناسینەوەی وردتری گرێیە شێرپەنجەییەکان و تایبەتمەندییەکانی بدۆزنەوە کە خێرا هەوڵ بۆ دەرهێنان و زیندوو مانەوەی نەخۆشەکان بدرێت.

News ID 51266

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha